مه‌سرور
بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به داخه‌وه تا ئێستا شوێنه‌واری دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی
كۆتایی نه‌هاتووه.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چی ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی
قاچاخچییه‌تی له خاڵه‌سنورییه‌كان؟ مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند، "ڕاسته له هه‌ندێك
له خاڵه سنورییه‌كان هێشتا قاچاخچیه‌تی هه‌یه و له ئێستادا من و كاك قوبادیش پێكه‌وه
كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی دوو ئیداره‌ی نه‌هێڵین و به تایبه‌ت ئه‌و دیارده‌یه
له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌كان نه‌هێڵین و به‌ڵام ده‌بێت به وریای ئه‌وه بكه‌ن و
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌منی و ئاسایشی بۆ هه‌رێم دروستنه‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی وت، "قاچاخچێتی تەنها لەخاڵە سنورییەكان ناكرێت بەڵكو
لەهەموو شوێنێك دەكرێت داوامان لە پارێزگاكان كردووە هاوكارمانبن بۆ نەهێشتنی قاچاخچێتی".
سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، "پارەی نەوتی فرۆشراوی كوردستان دەچێتە بانكێكی ئەمەریكییەوە كە لەژێر
چاودێری نیودەوڵەتیدایە".
مه‌سرور بارزانی
وتیشی، "ئێمە بەهەمووشێوازێك كاردەكەین كە گەندەڵی نەمێنێت ،گرفتی گەورە روبەروومان
بووەتەوە"، وتیشی ،"داوا لەپەرلەمان دەكەم پشتگیری بەرنامەی چاكسازیی حكومەت بكات".
سەبارەت بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران سەرۆکى
حکومەت وتی، "كەس لەدەرەوەی یاسا دەستگیرنەكراوە ئەوانەی دەستگیركراون كە هانی خەڵكیان
داوە بۆ توندتیژیی و چەكهەڵگرتن وروخاندن".