Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوای ٣٠ ساڵ هونەرمەندێک بە رێکەوت دەستگیرانەکەی بینیەوە، ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەرەنگ

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر جیابوونەوەی عەمرو دیاب و دەستگیرانەکەی بە رێککەوت و لە ئاهەنگێکدا یەکیان بینییەوە.

شەوی رابردوو، عەمرودیاب، بەشداری لە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەمیر شاهین برای ئیلهام شاهین و دەستگیرانی پێشووی ئیناس شاهین کرد.

لەو ئاهەنگەکەدا کە هەریەکە لە دیاب و ئیناسی دەستگیرانی پێشووی بەشداربوون، دوای ٣٠ ساڵ یەکەمجار بوو لە بۆنەیەکدا یەکتر ببینەوە.

وەک لەو گرتانەی لە ئاهەنگەکەدا بڵاوبوونەتەوە، دیاب ئاسوودەیی خۆی لەدەست نەداوە و گۆرانی دەڵێت و هاوسەرەکەشی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئیناس شاهین بەزۆری لەسەر کورسییەکەی مابووەوە   و خۆی دوورگرتبوو.

عەمر و دیاب و ئیناس شاهین، پێش ٣٠ ساڵ ئەڵقەی دەستگیرانداریان گۆڕیبووەوە، بەڵام دواتر جیاببوونەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP