قوباد تاڵەبانی: هیوادارم لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر خاڵه‌ ستراتیجییه‌كان بۆ چاكسازی یه‌كده‌نگبن

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی ڕایگه‌یاند، هیوادارم لایه‌ن سیاسیه‌كان  له‌سه‌ر خاڵه‌ ستراتیجییه‌كان بۆ چاكسازی یه‌كده‌نگبن و ده‌شڵێت، چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی قورسه‌، به‌ڵام ئیراده‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاره‌.

قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، من ده‌زانم پرۆسه‌ی چاكسازی قورسه،‌ به‌ڵام ئیراده‌مان هه‌یه‌ و هیوام هه‌یه‌ كه‌ بتوانین كاری باش بكه‌ین و ئه‌م دۆخی قورسه‌ تێپه‌ڕێنین.

قوباد تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاند، هیوادارم لایه‌ن سیاسیه‌كان  و په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر خاڵه‌ ستراتیجییه‌كان بۆ چاكسازی یه‌كده‌نگبین.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی، قوڵایی ستراتیژیی  هەرێمی كوردستان بەغدایە و هه‌ر بۆیه‌ یەكەم سەردانی دەستبەكاربوونی  ئەم كابینەیە بۆ بەغدا بوو و ده‌بێت هه‌وڵبدرێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و ‌ نییه‌تی جدی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێم و به‌غدا بۆ رێككه‌وتنی ته‌واو.

ئه‌وه‌شی وت، ئێمە بەشێكین لەوڵاتێك خۆی دەیان كێشەی سیاسیی و ئابوری وئیقلیمی هەیە بەئاسانی كێشەكانی عێراق چارەسەر نابێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا