سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڕیاریدا ماوەی ١٠ رۆژ پشوو لە فەرمانگەکەیان رابگەیەنن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئەیلول، سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی توشبوونی ژمارەیەک فەرمانبەریان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریانداوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەوامی فەرمانگەکەیان رابگرن.
روونیشیکردووەتەوە، لە ئەمڕۆوە تا ١٠ رۆژ ناتوانن کاروباری هاوڵاتیان رابپەڕێنن.