وێنەیەکى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى
هەرێمى کوردستان بە بەرنامەى فۆتۆشۆپ
دەستکارى دەکرێت و گوایە لەکاتى کۆبونەوەى پەرلەماندا سەرقاڵى یارییە
ئەلیکترۆنییەکانە.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە پەیج و میدیا نێوخۆییەکانى
کوردستان وێنەیەکى ساختەى قوباد تاڵەبانیان بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت جێگرى
سەرۆکى حکومەت سەرقاڵى یارییە ئەلیکترۆنییەکانە، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو وێنەیە
بە بەرنامەى فۆتۆشۆپ دەستکارى کراوە و وێنەى راستەقینە نییە.
بەهۆى پێشکەوتى بوارى تەکنیک و تەکنەلۆجیاى
تۆمارکردنى دەنگ و رەنگەوە، لە ئێستادا دەتوانرێت بە شیوەیەکى ورد دەستکارى
وێنەکان بکرێت و راستییەکان بشێوێنرێت.