میدیاى فەرمی ئێران
تۆمارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سەبارەت بە توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا راگەیاند، ئەمڕۆ ٣٩٠٢ حاڵەتى تووشبوون و٢٣٥ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیاندنەکەی
میدیاى ئێراندا هاتووە، کۆی تووشبوانی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە
٣٩٠٢تووشبوو.
لەگەڵ ئەوەشدا لە
ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە هەر لە ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا ٢٣٥ تووشبوو بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هەر بەو هۆیەوە حکومەت
ڕێکاری خۆپارێزی نویێ سەپاندوە و فەرمانی داخستنی زۆرێک لە شوێنە گشتییەکانی داوە.
ئەمە لە کاتێکدایە،
هەر لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا، ئێران زۆرترین زیانی بەرکەوت بەهۆی
نەخۆشیەکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.