قوباد تاڵەبانى: هەوڵى زۆرمانداوە بۆ رەخساندنى هەلى کار

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، "هێشتا ئاسەوارى دوو ئیدارەیی هەیە و ئێمە لەسوپای ئەمەریكا و چین، پلەی لیوا و عەمیدمان زیاترە".

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبونەوەى پەرلەمانى کوردستان قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەبارەى ڕەوشى ئێستاى کوردستانەوە رایگەیاند، حکومەت هەوڵ و هەنگاوى زۆرى ناوە بۆ دەستکەوتنى هەلیکار و باشترکردنى بارى ئابورى هاوڵاتیان، بەتایبەت لە بوارەکانى گەشت و گوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازیدا.

جێگرى سەرۆکى حکومەت ئاماژەى بەوەشکرد، حکومەت بڕى 120 ملیۆن دۆلارى لە تورکیا قەرزکردووە.

لەبارەى ئاسەوارى دوو ئیدارەییشەوە قوباد تاڵەبانى ئاماژەى بەوەکرد، ئاسەواری دوو ئیدارەیی هەیە، لەڕووی ئیداریشەوە بەستنەوەی دوو ئیدارەیی ئیشێكی ئاسان نییە، بەڵام هەنگاوی باش چۆتە پێشەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمە لەسوپای ئەمەریكا و چین، پلەی لیوا و عەمیدمان زیاترة".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا