نوێنەرى هەرێم بەشدارى کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

بڕیارە بەشێوەى ڤیدیۆ کۆنفرانس شاندێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری لە کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتووەکان بکات کە تایبەتە بە رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی شوێنبزرکراوان.

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە لە ٥ تاوەکو ٧ی تشرینی یەکەم لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا كۆبوونه‌وەکانی خولی (19) ى لیژنەی تایبەت بە رێككه‌وتننامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پاراستنی شوێنبزرکراوان بە بەشدارى شاندى حکومەتى هەرێم بەڕیوەبچێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوی لیژنەی نوسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە حکومەتی عێراق ئەندامە تێیدا.

زێبارى وتیشى، ئامارێکی وردیان لەبارەی شوێنبزرکراوانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەدەی رابردووەوە تاوەکو شەڕی داعش ئامادەکردووە و لەو کۆبوونەوەیەدا بۆ جیهانی دەخەنەڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا