نەخۆشى شەکرەى خوێن چییەو چۆن بیناسینەوە وچارەسەرى بکەین؟

تەندروستی 05/10/2020

Alternate Text

المرض السکر الدم
Diabetes Mellitus disease
 نه خۆشییه کی درێژخایه نه، واتا رێژه ی شه کر له ناو خوێن زیاده یان که مه .
نه خۆشی شه کره هۆیه که ی که می هۆرمۆنی ئه نسۆلینه یان ئه نسۆلین کاری خۆی ناکات وه ک پێوست، په یوه ندی به دکتۆر بکه ئه گه ر زۆر ماندووی، زوو زوو تێنوت ده بێت، یان کێشت داده به زێت.

جۆره کانی :
1-  نه خۆشی شه کره جۆری1
ده ست پێ ده کات له منداڵی یان له گه نجییه تی ،هۆیه که ی دژه ته نه کان خانه کان له ناو ده به ن که ئه نسۆلین ده رده کات،که متر بۆ ماوه ییه.
2-نه خۆشی شه کره جۆری 2
که زۆر جار له ته مه نی پێگه یشتویی توش ده بیت هۆیه که ی ئه نسۆلین به شێوه یه کی پێویست به رهه م ناهێنرێت.زیاتر بۆ ماوه ییە.
٣-دووگیانی و نه خۆشی شه کره هۆیه که ی له کاتی دووگیانی ناتوانی ئه نسۆلین به پێ پێویست به رهه م بهێنێت.
ئه گه ر نه خۆشی شه کره ی دووگیانیت هه بێت ئه وا مه ترسی زۆره له داهاتوو تووشی نه خۆشی شه کره ببیت.
ئه نسۆ لین به رهه م ده هێنرێت له په نکریاس به خوێن بۆ هه موو خانه کانی له ش ده گوازرێته وه.

نیشانه و سکاڵاکانی
-ماندووبوون
-به به رده وام تێنووبوون
-میزکردنی زۆر
-دابه زینی کێش
ئه گه ر بۆ ماوه یه کی درێژ رێژه ی شه کری خوێن زیاد بوو ئه وا مه ترسی تێکدانی خوێنبه ره کان ده کات.له وانه شه توشی نه خۆشی دڵت بکات جه ڵطه ی دڵ ،جه ڵطه ی له ش، تێکچونی باری چاوه کان و گورچیله کان،هه روه ها که م بونه وه ی حه زی سیکسی وکه مبونه وه ی هه سته کانی قاچ.
نه خۆشی شه کره جۆرى دووه م
نیشانه کانی نه خۆشی شه کره له جۆری دووه م لاوازه، له وانه یه نه خۆشی هه بێت به بێ ئه وه ی پێی بزانێت.زۆربه یان نیشانه کانیان نیه.نه خۆشی شه کره زۆر جار له کاتی پشکنینی خوێن به دیار ده که وێت.
نه خۆشی شه کره له جۆری یه که م
ئه وا نیشانه کانی به خێرایی دیاریی ده کرێت
نه خۆشی شه کره ی دوو گیانی
له کاتی پشکنینی خوێن بۆ دایک به دیار ده که وێت.

پشکنینی نه خۆشی شه کره
بۆ ئه وه ی رێژ ه ی شه کری خوێن بزانی باشتر پێش نان خواردن رێژه که بپیوی تۆ که نه خۆشی شه کره ت هه یه بۆ دوو جار له هه مان کات بۆ
دوو رۆژی جیاواز پیشان ده دات که تۆ رێژه که ت یه کسانه یان زیاتر له 7،0میللمۆل بۆ هه ر لیترێک.

ده ست نیشان کردنی
ئه گه ر دوو جار به سکی برسی پشکنینی شه کری خوێنت کرد و رێژه که ی وه کوو یه ک بوو وه زیاتر له 7،0میللی مۆل( 120 ملگم ) بۆ هه ر لیترێک ئه وا نیشانه ی نه خۆشی شه کره یه.
ئه و که سانه ی که نه خۆشی شه کره یان نییه ئه وا که متر له 5،6میللی مۆل بۆ هه ر لیترێک ده بێت( 60 - 120 mg )  به سکی برسی. رێژه ی نێوان( 60- 140 mg ) هه ر لیترێک به سکی تێری.

چاره سه ری نه خۆشی شه کره
 3 جۆره
1-خواردن پارێزی
2-ده رمان ( حه ب و انسولین )
3- چاندنی په نکریاس

له جۆری یه که م
 ته نها به به کارهێنانی ئه نسۆلین که رۆژانه به رێگای ده رزی یان قه له می ئه نسۆلین وه رده گیرێت.

له جۆری دووه م
زۆرجار رێژه ی شه کر رێک ده خرێت به هۆی وه رزش کردن و رێکخستنی ژه مه کانی خواردن.پاشماوه یه ک حه ب به کارده هێنی. دواتر ئه نسۆلین به کار ده هێنێت . چاره سه ره که جیاوازه له نێوان که سی توش بوو .
ئاسایی له گه ڵ حاله تی چاره سه ر کردنی نه خۆشی شه کره جۆری دووه م چاره سه ری نه خۆشی په ستانی خوێن و کۆلیسترۆل بکرێت.

رێنمای و پارێزگاریه کان
1- ژیان له گه ڵ نه خۆشی شه کره
جۆری یه که م 1 نه خۆشیه که که، ئه وه ی ئه مرۆ بزانین ناتوانرێت رێگای لێ بگیرێت. ئه وا که پێوسته جێ به جێ بکرێت ئه وا وه رزش
خواردنی ژه مه کان به رێک و پێکی به کارهێنانی و ئه نسۆلین بۆ ئه وه ی باش بیت .به هه مان شێوه ئه م رێنماییانه ی که خواردن و وه رزش و چاڵاک کردنی له ش ده گرێته وه بۆ نه خۆشی شه کره له جۆری دوو به کار دێت.
بۆ جۆری دووه م ئه وا وه رزش خواردن هه روه ها کێشی ئاسایی گرنگه.
ئه گه ر کێشت زیاد بوو ئه وا ده بێ کێشت دابه زێنیت.
وه رزش گرنگه هه موو جۆره کانی گرنگن بۆ دابه زینی رێژه ی خوێن جولانه وه ت به شێوه یه کی رێک و پێک بێت.بۆ نمونه 30 خوله ک رۆژانه برۆ.

2-رێنمایی خواردن
خواردنه کان به شێوه یه کی رێکو پێک دابه شی سه ر ژه مه کان بکه.
ئاگادری چه ورییه که ی خواردن به .
ئه و خواردنان هه ڵبژێره که فیبه ر ئاڵه ف یان تێدایه.
که متر خواردن و خواردنه وه یبخۆ که پێکهاته که یان شه کریان تێدایه.

3-نه خۆشی شه کره و سێکس
نه خۆشی شه کره بۆ ماوه یه کی درێژ زۆر ئۆرگان تێک ده دات،هه ندێ جار هه سته کانی ئۆرگانه کانی سێکس .پیاو هه مان ماوه ی نابێ بۆ جووت بوون.دروست بونی تۆ (سپێرم)توشت تێکدانی هه سته کان ده بێت.
هه روه ها له لایه ن ژنانه وه ش تووی کێشه ی سێکسی ده بێت،
هه سته تێکچوه کان کاری خۆیان له ده ست ده ده ن له ناو ره حم..
هه روه ها رێژه ی شه کر له خوێن کریگه ری خۆی هه یه، له کاتی به رزی و نزمی رێژه که .
وشک بونه وه ی ره حم ئاساییه له کاتی نه خۆشی شه کره که توشی ئازاری ده کات ،
ژنان ئاسانتر توشی هه وکردن ده بن له ناو ره حم و هه روه ها هه وکردنی رێره وی میز.

ئامۆژگارییه کان
1-له کاتی دابه زینی شه کری خوێن، رێژه ی ئه نسۆلینه که که متر بوو له 3،5 میللیمۆل بۆ هه ر لیترێک

نه خۆشه که ره نگی زه رد هه ڵده گه رێ ،ده له رزی،عاره قه ده کات ،تێک ده چێ .نیوه ده بورێته وه.ئه وه بزانه ده توانی خواردن قوت بدات . ئه وا شتێکی شیرین به خواردنه وه یان خواردن بیده رێ.ترێ رێژه ی شه کر زوو به رزده کاته وه. به ڵام له و کات ئه گه ر هه ر نه بوو ده بێ شتێکی شیرین هه ر بده رێ.

له دۆخی بێ ئاگایی رێژه ی شه کر بۆ که متر له یه ک میللمۆل دابه زی
ئه وا نه خۆش بێ ئاگایه ئه وا ناتوانی خواردن و خوردناوه ی بده ییێ.به شێوه یه ک نه خۆشه که درێژ بک که بۆری هه ناسه کراوه بێت له سه ر ته نیشت بێت .ته له فۆن بۆ فریاکه وتن (ئه مبولانس) بکه ئه وان شه کری تواوه له رێگای خوێن ده ده ن به نه خۆش، ئه وه ش وا ده کات که نه خۆشه که زوو به ئاگا بێته وه.
بۆ زیاتر پاراستنی ئه و که سانه ی که نه خۆشی شه کره یان هه یه ئه وه پێویسته ده رزی هۆرمۆنی گلوکۆجۆنیان هه بێت. ئه ک ده رزی رێژه که زیاد ده کات ئه وه ش ده توانرێت له خێزانه که که سێک لێی بدات که زانیاری هه بێت له چۆنیه تی به کارهێنانی ئه وه ش له لایه ن دکتۆره وه ده نوسرێت.

2- زۆر به رز بونه وه ی رێژه ی شه کر
ئه وه نه خۆش ..رێژه ی شه کری به رزبۆته وه بۆ ته هۆی بورانه وه به هۆی که می ئه نسۆلین .نیشنه کانی ئه مه دڵ تێک هه ڵچون و رشانه وه و سک ئێشان هه روه ها بۆ نێکی به هێز ی لێ دێت له کاتی هه ناسه دان بۆ نی ئه سیتۆن.
زۆر جار زه حمه ته بزانی ئایا ئه م نه خۆشه رێژه ی شه کری زۆره یان که مه . ئاسانترین رێگا پشکنینی شه کری خوێنه . ئه گه ر نه تزانی رێه که که مه یان زۆره ئه وا ئاسانترین رێگا ئه وها هه مان چاره سه ری وه رگره که له کاتی ئاسایی وه رت گرت ئه گه ر ڕێژه که ی زۆریش بێت .
ئه نسۆلین نادرێت به نه خۆش به بێ دکتۆر.
تێبینی /
که م شه کری خوێن ئه میش نه خۆشیه چ ماکی به رزی شه کره بیت یان به ھۆی نه خۆشی په نکریاس روو ئه دات وه ک نه خۆشی ئنسۆلینۆما  (Insulinoma ) به لام خوش به ختانه ئه م نه خٶشیه که مه

ئامادەکردنى: دکتۆر عقید ھەورامى

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا