لە عەممان ئەو کەسانەی
لە رێگەی بەرنامەی وەتسئاپ ئیمۆجی دەنێرن بە پێى یاساکانى ئەو وڵاتە دووچاری سزای یاسایی
دەبنەوە.
ماڵپەڕی حوررەی
عەربی بڵاویکردووەتەوە، لەوڵاتى ئوردن ناردنی ئیمۆجی لە نێوان هاوڵاتیاندا و بە مەبەستی
گاڵتە پێکردن و بێزار کردن بە بێ ڕەزامەندی کەسەکە، دەبێتە هۆی سزادان بە زیندانیکردن
کە لە نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵ دەبێت یاخود سزای دارایی کە کەمتر نابێت لە ٢٦٠٠ دۆلار.
لەوبارەیەشەوە
پارێزەر سەڵاح مقبالى ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانەى ئیمۆجییان بۆ دێت و پێى
بێزار دەبن دەتوانن سکاڵاى یاسایى تۆمار بکەن چونکە ئەوە پێشێلکردنى مافى تاکە کەسە
و سزایى تایبەتى بۆ دانراوە، هۆکاری ئەم بڕیارەى حکومەتى ئوردن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە
کە بەکارهێنانی ئیمۆجی بە مەبەستی بێزارکردن، بە تێپەڕاندنی سنوری تایبەتی کەسەکان
هەژمار دەکرێت و رێگەنادرێت هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە لەرێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە
بێزاربکرێن.