روسیا لەبارەى دۆزى کورد لەسوریا هۆشدارى دەدات

جیهان 05/10/2020

Alternate Text

 وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، رەفتارەکانى ئەمەریکا لە سوریا ریخۆشکەر دەبێت بۆ تەقینەوەى دۆزى کورد لەو وڵاتە و لەناوچەکە بەگشتى.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥/١٠/٢٠٢٠ سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا لە گۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەبارەى دۆخى سوریاوە رایگەیاند، ئەمەریکییەکان هەوڵى جێ بەجێکردنى حوکمى زاتى بۆ کوردەکانى سوریا دەدەن بەوەش مەترسى تەقینەوەى دۆزى کورد هەیە لەو وڵاتە و لە تەواوى ناوچەکە، وتیشى پێویستە رێگە بە واشنتن نەدرێن کار بۆ پارچەپارچەکردنى خاکى سوریا بکات، چونکە بە وتەى لاڤرۆڤ ئەو بابەتە تەنها پەیوەندیدار نییە بە سوریاوە بەڵکو ڕەوشى ئەمنى هەر یەکە لە ئێران و تورکیا و تەواوى ناوچەکە تێکدەچێت.

وەزیرى دەرەوەى روسیا لە قسەکانیدا راشیگەیاند، جوڵاندنى دۆزى کورد و پێدانى مافى خۆبەڕێوەبەرى بە کوردانى سوریا پەیوەندى بە زۆرێک لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەراستەوە هەیە،رونشیکردەوە، لە ئێستادا هێزە کوردییەکان بە پشتیوانى ئەمەریکا هەوڵى ئەوە ئەدەن خۆیان ناوچەکانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا بەڕێوەبەرن و هەر یەکە لە حکومەتى دیمەشق و ئەنقەرەش رێگە بەوە نادەن.

ئەم وتانەى وەزیرى دەرەوەى روسیا لە کاتێکدایە، پێشتر چەندجارێک حکومەتى مۆسکۆ پشتگیرى دانیشتن و چارەسەکردنى کێشەکانى نێوان حکومەتى سوریا و لایەنە کوردییەکانى کردووە و پێشنیازى دیالۆگى بۆ کردوون جەختى لە پاراستنى یەکپارچەیى خاکى سوریا کردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا