حەوت رۆژ پشوو راگەیەندرا

کوردستان 06/10/2020

Alternate Text

بەبۆنەی جەژنی جەماوە، حەوت رۆژ پشوو بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزیدی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا.

خەیری بۆزانی، بەڕێوبەری کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی هاتنی جەژنی جەماوە، حەوت رۆژ بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزیدی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایە پشوو.

باسی لەوەشکردووە، ساڵانی رابردوو بەهۆی ئەم جەژنەوە ئێزیدییەکان چەندین مەراسیمیان بەڕێوەبردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناتوانن هیچ چالاکییەک ئەنجام بدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا