دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نەخۆشخانەی جێهێشت و رایگەیاند دۆخی تەندروستی زۆر باشە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، تەندروستی بەرەو باشی چووە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
هەر لەو گرتەیەدا سوپاسی پزیشک و کارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیەی کردووە کە چارەسەری لێوەرگرتووە، هاوکات داواشی لە هاوڵاتیان کردووە بە وریاییەوە لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.