بەهۆی هێرشێکی داعشه‌وه له حه‌ویجه، چوار پۆلیسی فیدراڵی کوژران و سیانی
دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە ئەمنییه عێراقییه‌كان ڕایانگه‌یاند، چەکدارانی داعش هێرشێكی
فراوانیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق و چه‌ند كاتژمێرێك شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامبووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش چوار پۆلیس كوژراون و سیانی
دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێش ئه‌و هێرشه‌ش هێرشێكی موشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی
به‌غدا ئه‌نجامدرا به‌ڵام هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه.