رۆژنامەنووسی کورد هێرش سەنگەری بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، رۆژنامەنووسی کورد هێرش سەنگەری بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای کەلار کۆچی دوایی کرد.
هێرش سەنگەری پێشتر وەک بێژەر لە کەناڵی(KNN) کاری کردووە.