بەیانی ئەمڕۆ دژی دواکەوتنی موچەکانیان گردبوونەوەی بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی دهستپێكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی سنووری پارێزگای سلێمانی لە دژی دواکەوتنی موچەکانیان و پەیڕەوکردنی خوێندنی ئەلیکترۆنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
یەکێک لە مامۆستایانی بەشدار لە گردبوونەوەکە بە BMC راگەیاند، چیتر خەڵکی ناتوانێت بەم بێ موچەیی و بەم نەخۆشییە بەردەوامی بە دەوام و کارکردنی بدات.