نهێنییه‌كانی سەرکەوتن لەپەیوەندیی سۆزداری و چاوپێکەوتنی کاردا

هەمەرەنگ 06/10/2020

Alternate Text

پێویستە لەکاتی چاوپێکەوتن چ بۆ کار یان بۆ پەیوەندی سۆزداری بێت پێویستییەکانی خۆت بزانیت و بزانیت چیت دەوێت، زیاتر هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانت بدەیت هۆکارە بۆ سەرکەوتن لە چاوپێکەوتنەکەدا.

شارەزایانی بواری کار ئاشکرایدەکەن تەرکیزکردنە سەر کارەکەت و هەوڵدان بۆی نهێنی پشت سەرکەوتنە، بەپێی نوێترین توێژینەوەش ئەو کەسانەی لە چاوپێکەوتنەکاندا باسی ململانێکانیان دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانج، زیاتر سەرنجی خەڵکی بەدەستدەهێنن.

جانینا ستینمتز پزیشک لە کۆلێژی Cass بۆ کار، لە نوێترین توێژینەوەیدا ئاشکرایکردووە، تەنها سەرکەوتن بەس نییە بەڵکو تێڕوانینی ئەرێنی بۆ کار و پلانەکان گرنە.

ئەم پزیشکە پشتی بە سێ ئەزموون بەستووە کە کۆمەڵێک کەسی لە هەردوو ڕەگەز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هۆڵەندا، کە تەمەنیان لە نێوان ١٨-٧٥ ساڵیدا بووە، وەرگرتووە.

گفتوگۆیان دەربارەی دوو ئەزموونی چاوپێکەوتنی کار کردووە، ئەزموونی یەکەمیان "بە پشتبەستن بە کەسانی پێگەیشتوو و خاوەنکار"، ئەزموونەکەی تر دەربارەی چاوپێکەوتنی سۆزداری بووە "بە پشتبەستن بە خوێندکاران."

داوا لە بەشداربووەکان کراوە، وا پێشبینی بکەن کە بەڕێوەبەرن "ئەو کەسەی کە چاوپێکەوتنی کار یان پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ دەکەیت" چی بکات بۆئەوەی سەرنجی تۆ بۆ خۆی ڕابکێشێت، ئەویش بە شێوەیەکی ئەرێنی، قسەکانی بنوسە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی لە چاوپێکەوتنی کار و پەیوەندی سۆزداریدا  دەربارەی سەرکەوتن و هیوایەتەکانیان قسەیان کردووە و هەرگیز باسی  هەوڵ و توانا و تێڕوانینی کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانج قسەیان نەکردووە، کەمتر بوونەتە جێگەی سەرنجی بەڕێوەبەر و کەسی بەرامبەر.

هەروەک ئەم پزیشکە پێیوایە، شتێکی ڕوونە ئەو کەسانەی باس لە سەرکەوتن و هیوایەتەکانیان دەکەن لە چاوپێکەوتنی کار و پەیوەندی سۆزداری گرنگە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر قسەکردن دەربارەی چیرۆکی هەوڵدان و داهێنان زیاتر جێگەی سەرنج بووە و کاریگەری ئەرێنی هەبووە.

بەپێی توێژینەوەکە کە گۆڤاری دەرونزانی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردن بڵاویکردووەتەوە، تەنها تەرکیزکردنە سەر هەوڵدانەکان هۆکاری بەدەستهێنانی سەرنجی بەرامبەرە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا