لە یەکێک لە ناوچەکانی هندستان گوێرەکەیەک بە سێ چاوەوە لەدایکبوو و بەو هۆیەشەوە خەڵکی ناوچەکە بە پیرۆز سەیری دەکەن.
سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گوێرەکەکە لە یەكێک لە گوندەکانی باشوری هندستان لەدایکبووە، جگە لە دوو چاوە ئاساییەکەی خۆی چاوێکی دیکەی لە بەشی ناوەڕاستی ناوچاوانیدا هەیە.
خاوەنی گوێرەکەکە بە سایتەکەی راگەیاندووە، شانازی دەکات کە خاوەنی گوێرەکەیەکی لەو شێوەیەیە و ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر ئاینی هندۆسن بە پیرۆز سەیری دەکەن.