بەرشەلۆنا ٩٧ ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوت

وەرزش 06/10/2020

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنا ئاشکرای کردووە، بڕی ئەو زیانانەی بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەریان کەوتووە گەیشتووەتە ٩٧ ملیۆن یۆرۆ.

یانەی بەرشەلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، داهاتی ئەمساڵی یانەکە ٨٥٥ ملیۆن یۆرۆ بووە و ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠١٩ بە رێژەی ١٤٪کەمیکردووە لە کاتێکدا لەو دوو ساڵەدا ٩٩٠ ملیۆن یۆرۆ بووە.

یانەکە باسی لەوەشکردووە، ٩٧ ملیۆن یۆرۆ زیان بەر یانەکەی کەوتووە بە شێوەیەک، ٤٧ ملیۆنی بەهۆی نەبوونی داهاتی یاریییەکانەوە بووە، ٣٥ ملیۆنی بەهۆی رێژەی فرۆشی فرۆشگاکانی یانەکەوە بووە و ١٨ ملیۆنیشی بەهۆی  سەردانیکردنی یاریگا گەشتیارییەکانەوە بووە.

هاوکات یانەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە داراییانەی بەهۆی کورتهێنانی بودجەکەیەوە رووبەڕوی بووەتەوە، پەنای بردووەتە بەر کەمکردنەوەی موچەی بەشێک لە یاریزانەکانی بۆ ماوەیەکی کاتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا