هونەرمەندی فارس، شەجەریان بۆ جارێکی دیکە لەمساڵدا بارودۆخی تەندروستی تێکچووە
و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
نەخۆشخانەی جەم لە ئێران کە هونەرمەند شەجەریانی تێدا خەوێنراوە ڕایگەیاندووە،
کە ئەم هونەرمەندە لەبەشی چاودێری چڕی پزیشکیدایە و بارودۆخی تەندروستی باش نییە.
نەخۆشخانەی جەم سەبارەت بە نەخۆشییەکەی هونەرمەند شەجەریان ڕاگهیاندووه، ئاستی
هۆشیاری دابەزیوە و دۆخی دڵ و هەناسەدانی ناجێگیرە.
باسی لەوەشکردووه، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی مردنی ئەم هونەرمەندە دوورە لە ڕاستیەوە
و لە ئێستادا پزیشەکەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ باشترکردنی بارودۆخی تەندروستی
هونەرمەند شەجەریان دەدەن.
شەجەریان ناوێکی ناسراوە لە هونەری فارسیدا لە ساڵی ١٩٤٠ لە شاری مەشهەدی ئێران
لە دایکبووە و لە ئێستادا لە تەمەنی ٨٠ساڵیدایه.