پەیمانگەی فڕۆکەوانی لە سلێمانی دەکرێتەوە

کوردستان 06/10/2020

Alternate Text

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی بە نوسراوێک دەسەڵاتی بەخشینی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی فڕۆکەوانی مەدەنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەخشی.

بە گوێرەی نوسراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، لاریان نییە لە کردنەوەی پەیمانگەی تایبەت بە فڕۆکەوانی مەدەنی و بەخشینی بڕوانامە بۆ بەشداربوان لەلایەن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە.

لای خۆیەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرای کردووە، یەکەمین فڕۆکەخانەن لەسەر ئاستی عێراق کە ئەو رێگەپێدانەیان پێبەخشراوە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە،  فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە توانایدایە و رێگەپێدراوە بەپێى یاسا کۆرسى بنەڕەتى بۆ چاودێرانى ئاسمانى فڕۆکەخانەکانى عێراق بکاتە و بڕوانامەى یاساییان پێبدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا