نرخی ئەمپێرێک
كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ڕابردوو له نێوان سێ هه‌زار و ٥٠٠ دینار
بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی
كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە به پێی نرخی گازوایل نرخی
کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بە ٣٤ دیناره بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكراوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، كه‌به تێكڕایی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان١٠٠ بۆ ١٣٠
کاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و ٥٠٠ دینار
بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دیناردا ده‌بێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، به‌پێی پێدان و
دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییكانه‌وه، نرخی
ئەمپێرێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده
ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبكەن.
بەڕێوەبەرایەتی
كارەبای سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی
١٠ خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆه‌لیدەکان تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار
روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.