کازمی لیژنەیەک بۆ ئەو پێشێلکاریانە پێکدەهێنێت کە شکۆی عێراقیان "لەکەدارکردووە"

عێراق 06/10/2020

Alternate Text

مستەفا کازمی لیژنەیەکی تایبەتی بەو پێشێلکاریانە راگەیاندووە کە شکۆی عێراقییان خستووەتە ژێر پرسیارەوە  و بڕیارە لەماوەی ٣٠ رۆژدا کارەکانیان تەواو بکەن.

 

نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لیژنەیەکی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی کە ئاسایش و شکۆ و بەرپرسیارێکی نێودەوڵەتی عێراقیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە.

 

روونیشیکردووەتەوە، لیژنەکە بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانییە و چەندین گەورە بەرپرسی دیکەی ئاسایشی عێراق ئەندامن تێیدا.

 

بڕیارە کاری لیژنەکە لەماوەی ٣٠ رۆژدا تەواو ببێت و هۆکار و لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشان بکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا