Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌رێم.. تا ئێستا ٣٢٠ هەزار پێوەری كاره‌بای زیرەک بەستراوە

کوردستان

بینراو 131

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری كارەبای هەرێم ڕایگه‌یاندووه‌، پێوه‌ری زیره‌ك خزمه‌ت به‌ باشبوونی ڕه‌وشی كاره‌با له‌ هه‌رێم ده‌كات و تا ئێستاش زیاتر له‌ ٣٢٠ هه‌زار پێوه‌ر به‌ستراوه‌.

 وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێم له‌سه‌ر زاری كه‌مال محه‌مه‌د  وه‌زیری كاره‌باوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "پێوەری زیرەك پرۆژەیەكە بۆ خەڵك و لەخزمەتی ئەواندایە هەر بۆیە وەكو وەزارەت هیچ درێخیەك ناكەین لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كە لەرووی جێبەجێكردنەوە بەیەكێك لە پرۆژە سەركەوتووەكانی وەزارەت دادەنرێت و تا ئێستا ٣٢٠ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە."

ئه‌‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "بڕیاردراوە خێراییەكی زیاتر بە پرۆژەكە بدرێت چونكە لەلایەك بارزۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا ناهێڵێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا."

ئه‌و وه‌زیره‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، "ئەو پرۆژەیە دادپەروەریش لە دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ دەكات، لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواستدا بوونی ئەو پێوەرە زۆر پێویستە."

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه،‌ كێشه‌ی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ٢٨ ساڵه‌ هێشتا به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و ساڵانه‌ و له‌ وه‌رزی  سه‌رمادا بڕی كاره‌با زۆر كه‌مده‌بێته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP