کەرکوک.. بەڕێوەبەرى پێشووترى شارەوانى سزاى بەندکردنى بۆ دەرچوو

کوردستان 06/10/2020

Alternate Text

لەسەر دۆسێى گرێبەستى کۆمپانیایەک، عەبدولکەریم حەسەن بەڕێوەبەرى پێشووترى شارەوانى کەرکووک کە لە پشکى کورد بوو بە شەش مانگ زیندانى سزادرا.

فەرەیدون زەنگەنە بەڕێوەبەرى ئێستاى شارەوانى کەرکووک لەو بارەیەوە رایگەیاند، سزادانى بەڕێوەبەرى پێشووترى شارەوانى پەیوەندى بەوانەوە نییە و دەڵێت "ئەو مەلەفە لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردن‌و شارەوانی لە بەغدا جوڵێنراوە، هیچ پەیوەندییەكی بە ئەوانەوە نییە".

ئاماژەى بەوەشکراوە، سزادانەکە بەپێی ماددە ٣٣١ی یاسای سزادانی عێراقی بووە  کە بۆ ئەو کەسانە دانراوە دەسەڵاتێک بەکاردەهێنن کە لە بنەرەتدا ئەو دەسەڵاتەیان نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا