وەزارەتى کشتوکاڵ گۆڕانکارى لە وەرگرتنەوەى پێشینەکانى کشتوکاڵدا دەکات

کوردستان 06/10/2020

Alternate Text

لە راگەیەنراوێکدا وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، گۆرانکارییان لە شێواز و بڕى وەرگرتنەوەى قەرزى پێشینەى کشتوکاڵى جوتیاراندا کردووە و ئەنجومەنى وەزیرانیش رەزامەندى لەو بارەیەوە دەربڕیوە.

دەقى راگەیەنراوى وەزارەتى کشتوکاڵ..

بۆ ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو.

دوای پێشنیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

لە پێشنیارەكە داوامان كردبوو كە بەم شێوەیەی خوارەوە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، پێشنیارەکە وەک خۆیی پەسندکرا.
یەكەم_ پێشینەی (80 ملیۆن دیناری) رێژەی (40%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
دووەم_ پێشینەی (150 ملیۆن دیناری) رێژەی (50%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
سێ یەم_ پێشینەی (500 ملیۆن دیناری) رێژەی (60%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا