ئێلیۆت ئەبرامز، بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران رایگەیاند، هەرگیز
سزاکانى سەر ئیران بەم شێوەیەی ئێستا قورس نەبوون و لە چەند هەفتەی
داهاتوودا فشارەکان چڕتر دەکەنەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) ئەبرامز ئاشکرایرکرد، بەردەوامی
دەدەن بەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی و لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی
داهاتوودا فشارەکان چڕتر دەکەنەوە.
ئەماژەی بەوەشدا، گرنگ نیە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو کێ وەکو سەرۆک
هەڵدەبژێردرێت، چونکە ئێران توانای چوار ساڵی تری نیە لەژێر قەیراندا و ناچار دەبێت
دانووستان بکات.
وتیشى، سزاکانی پێشوو هاوشێوەی سزا نوێکان نین، بەڵکو سزای زۆر قورستریان لە
پێشە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى ململانێى سیاسى نێوان
تاران و واشتن و ڕێکنەکەوتن لەسەر بەرنامە
ئەتۆمییەکەی ئێران، ماوەی چوار ساڵە ئەمریکا سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە
و تادێت گرژى و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕوو لە هەڵکشان دەکات.