وەزارەتى دارایى و ئابورى عێراق رایگەیاند، سبەى چوارشەممە ٧/١٠/٢٠٢٠
دەستدەکرێت بە دابەشکردنى موچەى مانگى نۆى ئەمساڵ.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى دارایى وئابورى عێراق بڵاویکردووە، لەسەر فەرمانى
مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران، سبەى وەزارەتى دارایى عێراق دەست بە دابەشکردنى موچەى
مانگى ئەیلولى ئەمساڵ دەکات، ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەندە کورتهێنانى زۆر هەیە لە
داهاتدا بەڵام وەزارەتى دارایى عێراق پابەندە بە دابینکردنى موچەوە و سبەى دەست بە
دابەشکردنى دەکات.
لە بەیاننامەکەیدا وەزارەتى دارایى عێراق ئەوەشى ئاشکراکردووە، عێراق لە
رەوشێکى دارایى خراپدایە وبەهۆى خراپى بازاڕى نەوتەوە بودجەى مانگانەى کورتهێنانێکى
زۆرى تێدایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگانە حکومەتى عێراق لە
دواى دابەشکردنى موچەى موچەخۆرانى خۆى، بڕە پارەى دیاریکراو بۆ موچەى هەرێمیش
رەوانە دەکات، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە دواى پێدانى موچەى حکومەتى ناوەندى، بڕى ٣٢٠
ملیار دینارەکەى هەرێمیش بنێردرێت.