Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ڤیدیۆ.. تانکەرێک لە کاتى رۆیشتندا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ تانکەرێکى جۆرى ئەتیگۆ لە سەر شەقامى ١٢٠ مەترى هەولێر کەلەکەى هەڵگەڕاوەتەوە و بەوهۆیەشەوە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و خۆى بە راگرى شەقامەکەدا داوە.

فازڵ حاجى بەڕێوەبەرى راگەیاندنى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر١٠ و ٢٠ خولەکى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر جوتسایدی گەرەکی فەرمانبەران  بەرەو شەقامی ١٢٠مەترى، تانکەرێکی جۆری ئەتیگۆ لەکاتی برێک گرتندا چەنگالی بەستنەوەی کەلەی تانکەرەکەى پچڕاوە و بەو هۆیەشەوە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و شۆفێرەکەش لە هۆش خۆى چووە و ئۆتۆمبێلەکە خۆى بە راگری شەقامەکەدا داوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئەنجامی روداوەکە شوفێرەکە بەسەختی برینداربووە و زیانێکی زۆریش بەر تانکەرەکە و راگر وشۆستەی رێگاکە کەوتووە.

هاتوچۆى هەولێر ئەوەشى ئاشکراکردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەو رووداوە کوڕی شوفێرەکە پێى رایگەیاندوون، ئەو حاڵەتی هەڵگەڕانەوەى  کەلەی تانکەرە بۆسێهەم جارە روو دەدات و خۆیان لە چاککردنەوەى قولاپى پێبەستنەوەکەدا کەمتەرخەم بوون.

راگەیاندنى هاتوچۆى هەولێر داواش لە شۆفێران دەکات، لە پێناو پاراستنى سەر و ماڵى خۆیان و کەسانى دیکەش پابەندبن بە مەرجەکانى توندوتۆڵى ئۆتۆمبێلەکانیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP