حکومەتى عێراق دەرچووانى هەرێم دادەمەزرێنێت

کوردستان 06/10/2020

Alternate Text

حکومەتى عێراق لە نوسراوێکدا دامەزراندنى نزیکەى هەزار دەرچووى بەشە پزیشکییەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى راگەیاند.

بە پێى نوسراوێکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراق بڕیاردراوە، ١٤٤ دەرچووى بەشە پزیشکییەکان و ٨٠٨ دەرچووى پەیمانگاکانى پەرستارى ناو هەرێمى کوردستان دابمەزرێنێت و وەزارەتى تەندروستى عێراق شوێنى کارکردنى ئەو دامەزراوانە دیاریبکات.

لە نوسراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەى ناویان لە لیستى دامەزراندنەکەدا هاتووە لە دواى پەسەندکردنى بودجەى ئەمساڵەوە دەستبەکاردەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە نۆ ساڵە حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراندنى راگرتووە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار دەرچووى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم لە چاوەڕوانى دامەزراندندان.


دەقى نوسراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق..

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا