لە دوایین داهێنانە ئەلکترۆنییەکاندا، کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی بەرهەمێکی
نوێی تایبەت بە ئاسایشی ماڵ بەناوى(ڕینگ) دەخاتە بازاڕەکانەوە.
بەرهەمە نوێیەکە، درۆنێکی بچوکە و خاوەنی کێشێکی کەمە، کامێرایەکی کوالێتی
بەرزی لەسەر جێگیر کراوە و دەتوانێت بە شێوەی خودکاری بەو ئاڕاستەیەدا بڕوات کە پیشتر
بۆی دیاریکراوە، یان دەتواندرێت لە سیستمی ئاسایشی ماڵ پەیوەست بکرێت و لە کاتی جوڵەدا
لە نزیک ماڵەکە خودکارانە بفڕێت بۆ پشکنینی شوێنەکە.
وا بڕیارە بەرهەمە نوێیەکەی ئەمازۆن بە نرخی ٢٥٠دۆلار
و بەردەست بوونی چەند ڕەنگێک لە ساڵی داهاتوودا بخرێتە بازاڕەکانەوە.