ئۆزێل بەڵێن دەدات موچەی کارمەندێکی یانەی ئەرسیناڵ بدات

وەرزش 06/10/2020

Alternate Text

مەسعود ئۆزێل یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەرسیناڵ، بەڵێنیداوە موچەی کارماندەکە بدات تا ئەو کاتەی لەگەڵ یانەکەدا دەمێنێتەوە.

دوای تێپەڕینی بە قەیراندا، یانەی ئەرسیناڵی بەریتانی ناچار بوو زۆرێک لە خەرجییەکانی کەمبکاتەوە، یەکێک لەو خەرجییانە موچەی سیمبوڵی نمایشکاری یانەکە بوو کە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵە لەگەڵ یانەی ئەسیناڵە .

لە پۆستێکی توویتەردا، ئۆزێل نوسیویەتی " زۆر خەمبار بووم بە دوورخستنەوەی نمایشکارەکەی ئەرسیناڵ، ئەو کارمەندێکی بەوەفا بوو لە یانەکە، هەر بۆیە من ئامادەم مووچەی تەواوی ئەو بدەم هەتا ئەو کاتەی من لەگەڵ یانەکەدا بمێنمەوە تا بتوانێت بەردەوامی بدات بەو کارەی کە زۆر خۆشیدەوێت ".

ئەمە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەم ، یانەی ئەرسیناڵی بەریتانیبەمەبەستى چوونە نێو ڕیزى یانەکەوە  بە رێکەوتنی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ واژووی لەگەڵ تۆماس پارتی کرد و یانەکە ناچار بوو خەرجیەکانی کەم بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا