لەشەقامی سالمى شارى سلێمانى چوار ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا کێشا و بەو هۆیەشەوە چەند کەسێک
برینداربوون.
پەیامنێرمان لە شارى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى BMC راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە شەقامى سالم لە ئەنجامى رووداوێکى
هاتوچۆ کە تێیدا چوار ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا کێشا منداڵێک و یەکێک لە شۆفێرەکان
بریندار بوون.
ئەوە لە کاتێکدایە، ساڵانە لە هەرێمى کوردستان
ئامارەکانى گیانلەدەستدان و کەمئەندامبوون بە هۆى رووداوەکانى هاتوچۆوە لە
هەڵکشاندایە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هۆکارى زۆربوونى رووداوەکان بۆ
پابەندنەبوونى شۆفێران بە ڕێنماییەکانى هاتوچۆوە دەگەڕێننەوە.