درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی نێوان تونێلی پێشڕەو- هەواری شار کەسێک گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی نێوان تونێلی پێشڕەو-هەواری شار، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە ئەنجامدا خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا.
لەو رووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.