ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە "تەزویرکردن" تۆمەتبار دەکرێت

کوردستان 07/10/2020

Alternate Text

بە تۆمەتی تەزویركردنی وەسڵ لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، فەرمانی دەستگیركردن بۆ محـەمەدی شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان دەردەچێت و خۆیشی ئامادە نییە قسە لەو بارەیەوە بکات.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی  درەو میدیا لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ  محـەمەدی شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك شۆفێر دەركردووە، بە پێی مادەی (٢٨٩) لە یاسای سزادانی عێراقی كە تایبەتە بە تەزویر.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو میدیایە، پۆلیس بە فەرمانی دادوەر چونەتە سەر ماڵی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڵام لە ماڵ نەبووە و بڕیارە نوسراو ئاراستەی فڕۆكەخانەكان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بكەن.

 

لەلایەکی دیکەوە سایتی ناس کورد لە زاری ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بڵاویکردووەتەوە، نە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و نە دەستگیریش کراوە.

 

لەم بارەیەوە BMC پەیوەندی بەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا