عەلی باپیر سەردانی مستەفا کازمی کرد

کوردستان 07/10/2020

Alternate Text

شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری بەغداد سەردانی مستەفا کازمیان کرد و داوای ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان کرد.

عەبدولستار مەجید، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ و ئەندامی شاندەکە بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە.

روونیشیکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە" فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئێستا دۆخیان زۆر خراپە، نە موچەکانیان بە تەواوی پێدەدرێت نە لە کاتی خۆشیدا وەریدەگرن، بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین ئەو پارەیەی بۆ موچە دەینێرن بە زوویی رەوانەی بکەن بەجۆرێک هیچ بارودۆخ و ململانێیەکی سیاسیی نەبێتە هۆی دواکەوتن یان راگرتنی".

 

هاوکات، شاندەکە  باسیان لە خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانیان کرد کە بڕەکەی ٥٧٦ ملیار دینارە، داوایانکردووە لە کاتی خۆیدا رەوانە بکرێت.

 

لە وەڵامی داواکارییەکانی شاندەکەی کۆمەڵ کازمی رایگەیاندووە، "عێراق بە دۆخێکی خراپی داراییدا تێدەپەڕێت کە دەرەنجامی کەڵەکەبووی گەندەڵیی ساڵانی رابردووە و ئێمە بەرپرسین لە چاککردن و هەنگاوەکانیشمان بەو ئاراستەیەدا دەست پێکردووە و هەوڵیش دەدەین هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازیی سەیر بکەین" ئەمەش بە وتەی ئەو ئەندامەی شاندەکەی کۆمەڵ.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا