پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕوای ئێمە لەم قۆناغەدا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن هیچ سوودێکمان پێ ناگەیەنێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە مەراسیمی پێشکەشکردنی ژمارەیەک پێداویستی پزیشکی بە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، رایگەیاند، پێمان وایە لەم قۆناغەدا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن هیچ سوودێک بە دۆخی توشبوانی کۆرۆنا ناگەیەنێت.
ئاشکراشی کرد، ئێمە هەوڵماندا نەخۆشییەکە لە شەقامەکانەوە نەگاتە ناو ماڵەکان بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا گەیشتووە.