ئیهاب تۆفیق خۆی بۆ پۆستێکی باڵا کاندید کردووە؟

هەمەرەنگ 07/10/2020

Alternate Text

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی خۆکاندید کردنی ئیهاب تۆفیق هونەرمەندی میسری بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی، روونکردنەوە دەدات

ئیهاب تۆفیق، گۆرانیبێژی میسری، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووتەوە، بەشێک لە دەنگۆکان راستبوون، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی دۆکیومێنتەکان لە کاتی خۆیدا و پێشکەشنەکردنیان پێش وادەی دیاری کراو ، نەمتوانی خۆم کاندید بکەم.

لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسگوزاری خۆی بۆ هاوڵاتیانی میسر راگەیاند بۆ پشتگیری هاندانەکانیان، بەڵام  سەرکەوتوو نەبوو.

ئیهاب تۆفیق هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسریە و پێگەیەکی جەماوەری باشی هەیە لەناو خەڵکیدا، و خاوەنی چەندین ساڵ ئەزموونە لە بوارەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا