فەرمانگەیەکی حکومی بایکۆتی دەوامی راگەیاند

کوردستان 07/10/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەم، فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەندین رۆژە بەشێکی زۆر لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێم مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاندووە.

و تا ئێستا نازاندرێت کەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەکات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا