بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرای دەکات، سبەی بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی شەهیدانی ئازادی کارەبای نیشتیمانیان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( شه‌هیدانى ئازادی) ماڵەکانی پشت مزگەوتی حاجى حمه ساڵح بۆسكانى و پشت مزگه‌وتى حاجى كه‌ریم بێ كراس . کە ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى (٣٠) سبه‌ی پێنجشەممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له كاتژمێر (٧ ی به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت.
روونیشیکردووەتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە، دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.