توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریخستووە خواردنەوەی شەربەتی هەنار یارمەتی جەستە دەدات درەنگتر دەست بە پرۆسەی پیربوون بکات.
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ماڵپەڕی تەندروستی مێدیکاڵ ئێکسپرێس بڵاوکراوەتەوە، هەنار دەوڵەمەندە پێکهاتەی( یۆرۆلیسین ئەی)، کە ناسراوە بە نوێ کردنەوەی ئەو خانانەی کە پیربوون.
جەستەی مرۆڤ دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی بەرەو ژوور خانەکانی ئێسک و هەیکەلی جەستە دەست دەکەن بە لەدەست دانی هێزو چڕی، بەڵام لە رێگەی خواردنی هەنار و شەربەتەکەیەوە پرۆسەکە خاوتر دەبێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکە دەریخستووە، هەنار دەوڵەمەندە بە ماددەکانی دژە ئۆکسید و بۆ پاراستنی جەستە لە گرێ و ڤایرۆس زۆر بە سوودە.