دوای تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر رووداوێکی کوشتن لە شاری هەولێر بکوژەکەی لە سلێمانی دەستگیرکرا.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئه‌وه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار كرده‌وه له‌بونی تۆمه‌تبارێكی داواكراو كه سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووه، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێت.
روونیشیکردووەتەوە، تۆمه‌تبار (م، ن، ف) له‌دایكبوی ١٩٨٨ به‌پێی مادده‌ی ٤٠٥ له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه داواكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ٢٠١٧دا كه‌سێكی كوشتووه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه و دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.