وتەبێژی دەستەی جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، تورکیا نیگەرانیەکانی یەكێتی ئەوروپای نەڕەواندووەتەوە، و لە گەیشتن بە ئەندامبوون لە یەکێتییەکە دوورتر کەوتووەتەوە.
دەستەی جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا باریی دارایی وڵاتەکەی رووخاندووە و بۆتە هۆی شێواندنی دادگا بێ لایەنەکان، ئەمانەش وا دەکەن زۆر دوورتر بێت لە گەیشتن بە ئامانجی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.
هاوکات وتەبێژی دەستەی بەڕێوبەری یەكێتی ئەوروپا رایگەیانووە، هێشتا تورکیا نیگەرانییە راستەقینەکانی ئێمەی لەبارەی سەروەری یاسا، مافی سەرەتایی تاک و دەسەڵاتی دادگا چارەسەر نەکردووە، بۆیە ئێستا لە هەموو کات دوررترە لە گەیشتن بە ئامانجەکەی.