هێزەکانی ئاسایش لە کوەیت، پزیشکێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ساختە کردن و دزینی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی رۆژنامەی (ئەلقوبس)ی کوەیتی پزیشکەکە پسپۆڕ بووە لە بەشی هەناوی، سەرەڕای دوورکەوتنەوە لە کارەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بەڵام تا ساڵی ٢٠١٦ مووچەی وەرگرتووە کە بڕەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار.
دوای دەستکردن بە لێکۆڵینەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، دەرکەوتووە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە رێگەی ساختەکردنی بەڵگەنامەوە بەردەوام بووە لە وەرگرتنی مووچەکەی.
لەگەڵ ئەوەوەشدا کاتێک دەستگیر کرا دەرکەوت کە ئالودە بووە بە ماددە هۆشبەرەکان.