له‌سه‌ر داوای قائیمقامی سلێمانی و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و نۆرینگه‌كانی ددان و تاقیگه و گیا ده‌رمانییه‌كان ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی به‌شه پزیشكییه‌كان ده‌خه‌نه سه‌ركار.
ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، بڕیاردراوە، نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و نۆرینگه‌كانی ددان و تاقیگه و گیا ده‌رمانییه‌كان ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی به‌شه پزیشكییه‌كان بخەنە سەر کار.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە کارکردنی نەخۆشخانە و نۆرینگە ئەهلییەکان و تاقیگە و گیا دەرمانییەکان رێکبخرێنەوە بەدواداچونی ورد بۆ کارەکانیان بکرێت.