حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە

عێراق 07/10/2020

Alternate Text

سایتێکی بەریتانی زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتنی لە عێراقدا ئاشکرا کرد  و هۆکارەکەیشی بۆ شکستی سیاسییەکان گەڕاندووەتەوە.

 

لە راپۆرتێکدا سایتی مۆنیتەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو گەنج و هەرزەکارانی عێراقیدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

راپۆرتەکە هۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتنی گەڕاندووەتەوە بۆ شکستی سیاسیەکان لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا.

ئەمە لە کاتێکدایە ئامارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکرای کردووە ، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تا کۆتای مانگی ئابی ئەمساڵ ، ٢٩٨ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٣ رێژەکە زۆر بەرزتر بووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارە رەسمیەکانی حکومەت،  مۆنیتەر  ئاشکرای کردووە،  تۆمارەکانی خۆکوشتن لە ساڵی ٢٠٠٣ ، ٣١٩ حاڵەت بوە و لە ساڵی ٢٠١٩ بەرزبۆتەوە بۆ ٥١٩ حاڵەت، ئاماژەشی بەوەشدا کە ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە بە هۆی پەردەپۆش کردنی زۆرێک لە رووداوەکانی خۆکوشتن لەلایەن خێزانی قوربانیەکانەوە.

 

 بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان،  ٤.٥ ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریەوە دەژین کە دەگاتە رێژەی  ١١٪ ی کۆی گشتی دانیشتوان هۆکارەکانیش بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانە یەکلەدوای یەکەکان دەگەڕێننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا