كاتی ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشکراکرا

کوردستان 07/10/2020

Alternate Text

ئەندامێکى شاندى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان کە بەسەردانێک لە بەغدایە، كاتی ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدای بۆ هەرێم ئاشکراکرد.

عەبدولستار مەجید، ئەندامى شاندى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان لە بەغدا لە پەیجی خۆى لە فەیسبوک رایگەیاندووە، "لەدواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق وادەى ناردنى پارەى مووچەخوۆرانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا".
 
ناوبراو ەوەشی نوسیوە "بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی ٣٢٠ ملیاری موچەی فەرمانبەران و لەسەر بەڵێنی بەڕێز کازمیی ڕەوانە بکرێت" . 

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى ٥٠ ڕۆژە حکومەتى هەرێم موچەى دابەشنەکردووە و وەک بەرپرسانى حکومەت دەڵێن چاوەڕێی پارەکەی بەغداد دەکەن بۆ ئەوە دەستبکەن بەدابەشکردنی موچە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا