وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری
رابردووی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ٧٣ توشبووی کۆرۆنا گیانیان
لەدەستدا.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری
رابردوودا پشكنین بۆ ٢٣ هه‌زار ٨٦٥ كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی ٣ هه‌زار و ٩٢٣
كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی
شه‌و و رۆژێكدا ٧٣ كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ٣ هه‌زار و ٤١٣ حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش
له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق
تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ٣٩١ هه‌زار و ٤٤ حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش
٩ هه‌زار و ٦٠٤ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١٩ هه‌زار و ٧٨٤
كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ٦١ هه‌زار و ٦٥٦ كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر
چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش ٥٠٦ كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان
له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.