Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەى پێکوتەى کۆرۆنا ئامادە دەبێت؟

تەندروستی

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

رۆژنامەى نیۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردەوە، بە هۆى ئەو مەرج و تایبەتمەندییانەى بۆ ڤاکسینى کۆرۆنا دانراوە، ئاستەمە ئەو ڤاکسینە لە پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئەمەریکادا ئامادە بێت.

سەنتەرى دەرمان و خۆراکى ئەمەریکا رایگەیاند، تەندروستى جیهانى چەند مەرج و تایبەتمەندییەکى بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاندووە کە سەرقاڵى ئامادەکردنى ڤاکسینى کۆرۆنان، سەنتەرەکە دەشڵێت، ئەو مەرجانە وادەکەن ئامادەکردنى ڤاکسینەکە دوا بکەوێت و لە پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئەمەریکادا ئامادە نەبێت.

لەوبارەیەوە بەرپرسانى کۆشکى سپى دانانى ئەو مەرج و تایبەتمەندییانەى کە تەندروستى جیهانى بڕیاریداوە لەو ڤاکسینەدا هەبێت بە پلانێکى دژ بە ترەمپ ناویان بردووە بۆ ئەوەى ئەو ڤاکسینە لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردنەکاندا بەردەست نەبێت و دۆناڵد ترەمپ وەک دەستکەوتێک بۆ کابینەکەى باسى نەکات.

دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکاش لە تویتێکدا رایگەیاندووە، ئەو بڕیارانەى کە رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەبارەى جۆرى ڤاکسینەکەوە دەریکردووە، دەبنە رێگر لە بەردەم ئیدارەکەیدا و ئامادەکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا دوا دەخەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دواى ماوەى ساڵێک لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێستادا هەر یەکە لە وڵاتانى ئەمەریکا و روسیا و چین و ئەڵمانیا و چەندین وڵاتى دیکە لە کێبڕکێى زووتر بەدەستهێنانى ڤاکسینێکدان بۆ ئەو ڤایرۆسە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP