ڤیدیۆ.. بەهۆى گۆرانیەکییەوە ئەساڵە نەسرى دادگایى دەکرێت

هەمەرەنگ 07/10/2020

Alternate Text

بەهۆى بەکارهێنانى چەند وشەیەک لە فەرمودەى پێغەمبەرى ئیسلام لە گۆرانییەکیدا خانمە گۆرانیبێژى سورى ئەساڵە نەسرى رووبەرووى دادگا دەکرێتەوە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەسالە لە تازەترین گۆرانیدا بە ناوى "روفقەن " چەن دەستەواژەیەکى لە فەرمودەکانى پێغەمبەرى ئیسلام بەکار هێناوە و هۆنراوەى ئەو گۆرانییە لە فەرمودەوە سەرچاوەى گرتووە و ئەوەش بووەتە جێى رەخنەى زانایانى ئەزهەر لە میسر، بەو هۆیەشەوە داواکارى گشتى میسر ئاگادارینامەى بۆ ئەو گۆرانبێژە سورییە دەرکردووە کە ئامادەى دادگا بێت.

سەنتەرى ئەزهەر بۆ لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان داواى لە داواکارى گشتى میسر کردووە ئەو گۆرانبێژە سورییە کە لەئێستادا نیشتەجیى وڵاتى میسرە قەدەغەى گەشتکردنى لێبکرێت و ئامادەى دادگا بێت بۆ ئەوەى سزایى یاسایى خۆى وەربگرێت.

بە پێى یاساکانى میسر بە کارهێنانى زاراوە ئیسلامییەکان و چەمکەکانى قورئان و فەرمودە لەناو هۆنراوەى گۆرانییەکاندا تاوانە و سزاى بۆ دانراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا